چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی فەرەنسا توانی لە شەڕی پاڵەوانانی ئۆڵۆمپیاد و جیهاندا لە ئیتاڵیا بباتەوە.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی پیاوانی ئیتاڵیا لە یەکەم یاری هەفتەی یەکەمی خولی نەتەوەکانی بالەی 2026دا، دوای کێبڕکێیەکی نزیک و سەرنجڕاکێش، بە ئەنجامی 3-2 بە فەڕەنسا دۆڕا. یارییەکە کە لە ئۆتاوا بەڕێوەچوو، بە بردنەوەی فەرەنسا لە کۆمەڵەی پێنجەمدا کۆتایی هات.
ئەم ئەنجامە لە کاتێکدا بوو کە ئیتاڵیا پاڵەوانی جیهانی 2025 بێ چەند یاریزانێکی سەرەکی یاری دەکرد، لەوانە سیتەر و کاپتنی بەناوبانگی ئیتاڵیا، سیمۆن جیانێلی.
لە لایەکی دیکەوە فەرەنسا کە وەک پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی 2024 هاتە نێو پێشبڕکێکانەوە، جارێکی دیکە هێز و ئەزموونی خۆی لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا نیشان دا و بە سەرکەوتنێکی بەنرخ هەنگاوی یەکەمی خۆی لە خولی نەتەوەکانی بالەی 2026دا ناوە.
No Comment! Be the first one.