چاویارنیوز _ پێشبینیەکەی ڕاهێنەری بایرن میونشن سەبارەت بە دۆخی دارایی بەرشەلۆنە بە تەواوی هەڵە دەرچوو!
تەنها پێنج ڕۆژ پێش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کڕینی ئەنتۆنی گۆردۆن لەلایەن بەرشەلۆنەوە و ئۆفەری فەرمی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز، ئولی هۆنێس سەرۆکی بایرن میونشن لە چاوپێکەوتنێکی مشتومڕاویدا ڕایگەیاند: بارسێلۆنا پارەی کڕینی یاریزانێکی وەک “هاری کەین”ی نییە و هەرگیز ناتوانێت بەو شێوەیە خەرج بکات.
بەڵام لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا بارسێلۆنا دوو جوڵەی گەورەی ئەنجامدا، بە کردەوە وەڵامێکی چەقێنەری بۆ لێدوانەکانی هۆنێس دایەوە.
شەوی ڕابردوو هەواڵی گواستنەوەی ئەنتۆنی گۆردۆن، یاریزانە باڵە ئینگلیزییەکە لە یانەی نیوکاسڵەوە بۆ بەرشەلۆنە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پشتڕاستکرایەوە.
بەم کڕینەش یانە کەتەلۆنییەکە بە فەرمی نیشانی دا کە سەردەمی خۆپارێزییان بەجێهێشتووە و بە خرج کردن ئامادەن بگەڕێنەوە ناو گەورەکانی ئەوروپی.
تەنها چەند کاتژمێرێک دوای تەواوبوونی گواستنەوەی گۆردۆن، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند کە بەرشەلۆنە یەکەم ئۆفەری فەرمی خۆی بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز.
یانە کەتەلۆنییەکە هیوادارە ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە بە خزمەت بگرێت و شانبەشانی لامین یامال و ڕافینیا و گۆردۆن هێرشێکی خەوناوی پێکبهێنێت.
لێدوانەکانی ئولی هۆنێس کە بەزۆری ئاماژە بە پرۆگرامی خوێندنی یانەکان دەکات، ئەمجارەیان لە ئیسپانیا کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە. هاندەرانی بەرشەلۆنە ڤیدیۆی چاوپێکەوتنەکەی هۆنێسیان لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە و بە مانشێتی “هۆنێس هەڵە بوو” ترێندیان کرد.
بەڵام واقیعەکە ئەوەیە کە بەرشەلۆنە ناچار بووە سەروەت و سامان بفرۆشێت و هێڵی دارایی نوێ بەکاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کڕینە گەورانە.
No Comment! Be the first one.