چاویارنیوز _ ڕافینیا لە یانەی بارسێلۆنا بۆ دووەم مانگ لەسەریەک خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی لالیگای وەرزی 2026/2027ی بەدەستهێنا، ئەمەش درێژەدان بە دەستپێکردنی درەوشاوەیی هێرشبەرە بەڕازیلییەکەیە بۆ وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا.
لالیگا سڤانیا بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند، ڕافینیا وەک باشترین یاریزانی مانگی ئەیلول بۆ وەرزی 2026/2027 دەستنیشانکراوە. کاپتنی بەڕازیلی بارسێلۆنا پێشتر خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئابی بەدەستهێنابوو و ئێستا بۆ دووەم مانگ لەسەریەک خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە.
ڕافینیا لە چوار یاری بەرشەلۆنە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و 7 گۆڵی تۆمارکرد و 2 ئەسیستیشی پێشکەش کرد. لە بەرامبەر ڤالێنسیا گۆڵێکی تۆمارکرد و دواتر دوو هاتریکی لەسەریەک لە دوو یاریدا بەرامبەر ڕیسینگ سانتاندێر و سیڤیلیا تۆمارکرد.
ئەو یاریزانە بەهۆی بڕیارەکەی هانسی فلیکەوە لە وەرزی نوێدا زیاتر وەک هێرشبەری ناوەڕاست یاری دەکات، لەم وەرزەدا کۆی گشتی 12 گۆڵ و 3 ئەسیستی لە لالیگادا هەیە و لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکاراندایە. ڕافینیا لە بەشی کۆتایی دەنگداندا بۆ خەڵاتەکە لە کیلیان ئمباپێ و جاناتان دەیڤد و سێرجیۆ کامیلۆ و فێر نینۆی بردەوە.
No Comment! Be the first one.