چاویارنیوز _ گیۆرگی گولسیانی لە تەمەنی 35 ساڵیدا وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند.
گیۆرگی گولسیانی بەرگریکاری جۆرجیا بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشی و چالاکییەکانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند. ناوبراو هۆکاری ئەم بڕیارەی بە برینداری درێژخایەن و باری جەستەیی خۆی ڕاگەیاند.
گیۆرگی گولسیانی لەم پەیامەدا نووسیویەتی: بڕیارم داوە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی تۆپی پێ و چالاکییەکانم بهێنم، بڕیارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام کاتێک دێت کە دەبێت گوێ لە جەستەت بگریت، ئەوانەی من دەناسن دەزانن کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا خەریکی ململانێیەکی شاراوە و نەبینراو بووم؛ ساڵانێک بە پێکانێکی درێژخایەن لە هەردوو ئەژنۆمدا یاریم کردووە.
ناوبراو دەڵێت: ساتێک هەبوو کە ئازارەکە وای لێدەکردم حەز بکەم واز لە یاریکردن بهێنم، بەڵام وزە و پشتگیری ئێوە لە یاریگاکانەوە پاڵنەرێک بوو بۆ ئەوەی دەرمانی ئازارشکێن بخۆم و بچمە دەرەوە بۆ یارییەکی تر. ئێستا هەموو هێز و سەرچاوەکانی جەستەم بەکارهێناوە و هەرچیم هەبووە خستۆتە ناو تۆپی پێ؛ وزە و تەندروستی و ساڵانی ژیانم.
شانازی بە خۆمەوە دەکەم کە لە هەر شوێنێک یاریم کردبێت جێپەنجەی خۆمم بەجێهێشتووە؛ لەنێویاندا لە هەڵبژاردەی جۆرجیا.
لە دڵەوە سوپاسی هاندەران و ڕاهێنەران و هاوڕێیان و پزیشکان دەکەم. هەروەها سوپاسێکی تایبەتم هەیە بۆ خێزانەکەم؛ بەبێ پشتگیری بێ مەرجی ئێوە، ئەم گەشتە زۆر زووتر کۆتایی دەهات.
بە شانازییەوە گۆڕەپانی تۆپی پێ بەجێدەهێڵم، چونکە دەزانم هیچ کارێکم نەکردووە کە پەشیمان ببمەوە. تا دوا سات شەڕم کرد.
گۆڵسیانی لەناکاو ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد، ناوبراو تا وەرزی ڕابردوو ئەندامی یانەی سیپاهان بووە و لە چەند یارییەکیشدا بۆ ئەم تیپە یاریی کردووە.
No Comment! Be the first one.