جاویارنیوز – چەند کاتژمێر لەمەوبەر تیروپشکی جامی ئاسیا لە سعودیە بەڕێوەچوو و هەڵبژاردەی ئێران ڕکابەرەکانی خۆی ناسی.
تیروپشکی کێبڕکێکانی جامی ئاسیا بۆ دانانی ئێران لە کۆمەڵەی سێ بەڕێوەچوو. بەم پێیەش هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لەگەڵ سوریا، قیرغیزستان و چین لە کۆمەڵەی سێدا گرووپ کراوە و بۆ سەرکەفتن زەحمەتی ئەوتۆیان نابێت.
بەگوێرەی پلاندانان، ئەم پێشبڕکێیانە لە 17ی ژانویە تا 16ی شوبات لە سعودیەدا بەڕێوەدەچن.
خشتەی یارییەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران بەم شێوەیەیە:
19ی بەفرانبار 1405؛ ئێران – چین
23ی بەفرانبار 1405؛ ئێران – قرغیزستان
28ی بەفرانبار 1405؛ ئێران – سوریا
No Comment! Be the first one.