چاویارنیوز _ “تایلەر فلچەر”ی تەمەن 19 ساڵ، یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد، بە فەرمی ناوی لە پێکهاتەی سکۆتلەندا بۆ مۆندیالی 2026 دا هاتووە.
ئەو بڕیارە دوای ئەوە دراوە کە “بیلی گیلمۆر” لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر “کوراکاو” پێکا و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی سکۆتلەندا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەو ڕووداوە ڕاگەیەندراوە.
فلچەر کوڕی “دارێن فلچەر” کاپتنی پێشووی سکۆتلەندا و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدە، لەم وەرزەدا تەنها 17 خولەک بۆ تیپی یەکەمی یونایتد یاری کردووە و ئەزموونی سنوورداری لە ئاستی پرۆفشناڵدا هەیە. بەڵام ستافی ڕاهێنەرایەتی سکۆتلەند بەهۆی توانای تەکنیکی و هەروەها داهاتوویەوە و بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی بیلی گیلمۆر ئەو یاریزانەیان زیادکردووە.
ئەم هەواڵە لە میدیا وەرزشییەکان و سۆشیال میدیادا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکراوەتەوە. زۆرێک لە شارەزایان ئەم هەنگاوە بە نیشانەی متمانە بە نەوەی نوێی تۆپی پێی سکۆتلەندا دەزانن. بەشداریکردنی فلچەر لە مۆندیالی 2026 دەتوانێت ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی وەرزشیدا و دەرفەتی بۆ بڕەخسێنێت تا تواناکانی خۆی لە بەرزترین ئاستی ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکان پیشان بدات.
بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا، سکۆتلەندا هیوای ئەوە دەخوازێت کە هاتنی ئەو یاریزانە لاوە بتوانێت وزەی نوێ بۆ تیپەکە زیاد بکات.
No Comment! Be the first one.