چاویارنیوز _ دواجار ئەلێکساندەر زۆرۆف گەیشتە خۆلیایەک کە ساڵانێک بەدوایدا دەگەڕا. ئەو یاریزانە تەمەن 29 ساڵەی تێنسی ئەڵمانیا یەکەم نازناوی گراند سلامی ژیانی وەرزشی خۆی بەدەستهێنا بە شکستپێهێنانی فلاڤیۆ کۆبۆلی لە یاری کۆتایی ڕۆلان گارۆسی 2026دا و ناوی خۆی لە مێژووی تێنسی ئەڵمانیدا هەرمان کرد.
یاری کۆتایی تاکەکەسی پیاوانی ڕۆلان گارۆس لە یاریگای “فیلیپ شاتریە” پێشبڕکێیەکی هەناسەبڕ و درێژخایەن بوو کە چوار کاتژمێر و 17 خولەکی خایاند. دوای کێبڕکێیەکی پڕ لە هەوراز و نشێو کە چەند جارێک لە دۆڕاندنی نازناوەکە بۆ ئەو یاریزانە نزیک بووەوە، بەڵام زۆرۆف توانی بە ئەنجامی 1-6، 6-4، 4-6، 7-6، 6-1 بەسەر فلاڤیۆ کۆبۆلیدا زاڵ بێت و ئاهەنگ بگێڕێت بۆ گرنگترین سەرکەوتنی ژیانی وەرزشی خۆی. ئەستێره ئەڵمانییه که ساڵانێکه له ڕیزی باشترین یاریزانانی تێنسی جیهاندایه، پێشتریش دوو نازناوی پاڵەوانێتی کۆتایی وەڕزی بەدەستهێنابوو و 7 نازناوی ماستەرز 1000 و میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادیشی بەدەستهێنابوو، بەڵام هێشتا لە نێو دەستکەوتەکانیدا جێگای خاڵی بردنەوەی “گراند سلام”ێک دیار بوو. پێشتر لە یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکای 2025 و ڕۆلان گارۆسی 2024 و پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا 2025 دۆڕابوو و زۆر کەس پێیانوابوو کە تەلیسمی شکستەکانی لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا کۆتایی نایەت.
No Comment! Be the first one.