چاویارنیوز _ کاندیدی باشترین یاریزانی جیهان بە پاڵپشتیکردنی فەلەستین زایۆنیستەکانی تووڕە کرد.
لامین یامال، ئەستێرەی موسڵمانی یانەی بەرشەلۆنە، شەوی ڕابردوو لە میانەی ئاهەنگی پاڵەوانێتی تیپەکەیدا ئاڵای فەلەستینی هەڵکرد و ئەمڕۆ (سێشەممە) لەلایەن ماڵپەڕی تایمز ئۆفی ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر، کە یاریزانەکەی بە “دژە جوولەکە” تۆمەتبار کرد.
یامال بووە بابەتێکی ترێند لە پەیجەکانی ئێکس کەوا پشتگیری فەلەستین دەکەن و لە بەرامبەردا بە بووە بابەتێکی ترێند لە پەیجەکانی ئیسرائیلدا بە سووکایەتیکردن بە جوولەکان.
یامال کە بەڕەچەڵەک خەڵکی مەغریبە و بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری دەکات، شەوی ڕابردوو لە کاتی ئاهەنگگێڕانی بەرشەلۆنە بۆ پاڵەوانێتییەکە ئاڵای فەلەستینی هەڵکرد.
کەناڵی جەزیرە دەنووسێت ئەو کارەی لامین یەمال هەموو میدیاکانی زایۆنی تووڕە کرد و لە شەوی ڕابردووەوە بە قسەی سووکایەتی و ڕەگەزپەرستانە هێرش دەکرێتە سەر ئەو یاریزانە.
ماڵپەڕی ئەلموقاتێعە بڵاویکردەوە، ئەو کارە ئینسانییەی لامین یەمال کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا، ئیسرائیلییەکانی توڕە کردووە.
No Comment! Be the first one.