چاویارنیوز _ لە پاش 22 ساڵ چاوەڕوانی و بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ، ئارسناڵ دەستکەوتێکی گەورەی داراییشی بەدەستهێنا.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی ڕکابەرییەکانی پریمەرلیگ و پشتڕاستکردنەوەی پاڵەوانێتی ئارسناڵ، یانەکە توانی ژمارەی پێوانەیی داهاتیش لە مێژووی ئەم ڕکابەرییەدا بشکێنێت و ببێتە سێیەم دەوڵەمەندترین یانەی کیشوەری سەوز.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کۆی داهاتی ئارسناڵ لە وەرزی 2025-2026 دەگاتە ڕێژەیەکی سەرسوڕهێنەر کە 760 بۆ 770 ملیۆن پاوەندە. ئەم بڕە پارەیە بە جیاوازییەکی بەرچاو لە ژمارەی پێوانەیی پێشووی مان سیتی زیاترە کە 715 ملیۆن پاوەند بوو لە وەرزی 2023-2024.
ئەم داهاتە بێ وێنەیە لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە سەرچاوە دەگرێت. گرنگترین بەش لە داهاتی یانەکەیە لە مافی بڵاوکردنەوەی پریمەرلیگدایە. ئارسناڵ بۆ بردنەوەی خولەکە 53.1 ملیۆن پاوەندی پاداشتی وەرگرتووە، لە بەرامبەردا هەر 20 تیپەکەی خولەکە مووچەی بنەڕەتی 96.9 ملیۆن پاوەند وەردەگرن. جگە لەوەش، یانەکە لە نێوان 26 بۆ 28 ملیۆن پاوەند لە کرێی ئاسانکارییەکان بەدەست دەهێنێت بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاستەوخۆی یارییەکانی ئارسناڵەوە.
هەروەها گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەکە 124 ملیۆن پاوەندی دیکەش داهاتی بووە. هەروەها 4 ملیۆن پاوەندی دیکە بۆ ئەمە زیاد دەکرێت ئەگەر لە 30ی ئایاردا بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاری کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن سەرەڕای ئەوەی بەشداری مۆندیالی 2029یش مسۆگەر دەکەن.
No Comment! Be the first one.