چاویارنیوز _ بەگوێرەی سکای سپۆرت، یانەی پاریس سانجێرمان پێی ناوەتە قۆناغێکی جددی لە دانوستانەکانیدا بۆ گواستنەوەی “خولیان ئالوارز” هێرشبەری تەمەن 26 ساڵی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئۆفەرێکی زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئەو ئۆفەرە کە لەدەرەوەی توانا داراییەکانی بەرشەلۆنەیە، هیوایەکی زۆری بە لویس ئێنریکی بەخشیوە کە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ڕابکێشێت. لەلایەکی دیکەوە ئەتلەتیکۆ مەدرید پێی باشە ئەو یاریزانە بنێرێتە پاریس، بەپێچەوانەی خواستی ئەو یاریزانەوە، کە بە تامەزرۆییەوە درێسی بارسا لەبەر دەکات، بۆ ئەوەی ڕکابەرێکی ڕاستەوخۆی لالیگا بەهێزتر نەبێت.
‘ئالوارز” یاریزانی سەرەکی “دیێگۆ سیمئۆنی” بووە، لەم وەرزەدا لە 49 یاریدا 20 گۆڵ و 9 ئەسیستیشی تۆمار کردووە. جوڵە زیاد و هێرشبردن و نەرمی تاکتیکی وای لێدەکات ببێتە ئامانجێکی ئایدیاڵ بۆ هێڵی هێرشی هەڵبژاردەی فەرەنسی.
لە کاتێکدا یۆڤانتۆس و ئارسناڵ و چێڵسی و بایرن میونشنیش گرنگی بەو یاریزانە دەدەن، بەڵام ڕکابەری سەرەکی لەسەر گواستنەوی ئەو یاریزانە لەنێوان بەرشەلۆنە و پاریسدا. تەنانەت گۆڤاری ئاس هەواڵی لە ئۆفەری 150 ملیۆن یۆرۆی لەگەڵ دوو یاریزانی خستووەتەڕوو. بەڵام خودی ئالوارز بەردەوامە لە پێداگری لەسەر ئارەزووی مانەوەی لە مەدرید و ڕۆیشتنیشی مەرجدار دەبێت بە دووبارەکردنەوەی داواکاری فەرمی خۆی. بەڵام ئەگەر گڵۆپی سەوز هەڵبکرێت، پێدەچێت بەختی بارسا لەم شەڕە داراییەدا لە سفر نزیک ببێتەوە و سەرنجڕاکێشترین گواستنەوەکانی هاوین لە پێشەوەیە.
No Comment! Be the first one.