چاویارنیوز _ بەگوێرەی بێن جاکۆبس، یانەی مانچستەر سیتی ئیلییۆت ئەندەرسۆنی وەک بژاردەی سەرەکی خۆی بۆ گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوو زانیوە.
بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر سیتی ماوەیەکی زۆرە چاودێری ئاستی ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵەی ناوەڕاست دەکەن و بە یەکێک لە بەهرە گونجاوەکانی دەزانن بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە لە وەرزی داهاتوودا. ئیلیت ئەندەرسۆن لە چەند مانگی ڕابردوودا سەرنجی چەند یانەیەکی گەورەی پریمەرلیگی ڕاکێشاوە بە ئاستە بەرزەکانی لە یانەی نۆتینگام فۆڕێست، بەڵام دەوترێت مانچستەر سیتی زیاتر لە تیپەکانی دیکە جدیترە لە ڕاکێشانی ئەو یاریزانە. شێوازی یاریکردنی یاریزانەکە و توانای هێشتنەوەی تۆپ و نەرمی تاکتیکی لەو تایبەتمەندیانەن کە سەرنجی ستافی تەکنیکی مان سیتی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
لە کاتێکدا مان سیتی بیر لە ئەگەری گۆڕانکاری لە پێکهاتەکانیدا دەکاتەوە بۆ وەرزی داهاتوو، گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە گەنجەکان و بەڵێندەرەکان وەک یەکەمایەتی سەرەکی یانەکە دەمێنێتەوە، ئێستاش ئیلییۆت ئەندەرسۆن وەک ئامانجێکی سەرەکی هاوینە دەستنیشانکراوە. یاریزانە ناوەراستەکەی نۆتینگام فۆڕێست لەم وەرزەدا 48 یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە و 4 گۆڵ و 3 ئەسیستیشی تۆمارکردووە و کردووە.
No Comment! Be the first one.