چاویارنیوز _ ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەمەریکا بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی تا کۆتایی یارییەکە لە یاریگا بمێنێتەوە و ناچار بوو یارییەکەی بەرانبەر بە پاراگوێ بەجێبهێڵێت.
هەڵبژاردەی ئەمەریکا لە یەکەم یاریدا لە مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی پاراگوێ بووەوە و توانی بە یارییەکی سەرسوڕهێنەر، ڕکابەرەکەی سەرسام بکات. تیپەکەی “پۆچیتینۆ” لە کاتی یارییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە پلانێکی زۆرەوە توانیان مەترسی لەسەر دەروازەی پاراگوێ دروست بکەن. تۆمارکردنی ٣ گۆڵ ئەوەش تەنها لە نیوەی یەکدا،دەرخەری ئەوەیە کە ئەمریکا لەم مۆندیالەدا کە میوانداری دەکات، شتێکی هەیە بۆ وتن.
لەم یارییەدا، ئەستێرەی ئەمریکییەکان جگە لە بالۆگان کەسێکی تر نەبوو؛ هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵەکە، کە لە ئاستێکی سەرسوڕهێنەردا بەرامبەر بە پاراگوێ یاری کرد و لە خولەکەکانی 31 و 45+5 گۆڵی تۆمارکرد.
بالۆگان دەتوانێت لە مۆندیالی 2026دا وەکوو دیاردەیەک دەربکەوێت و لە گرنگترین فێستیڤاڵی تۆپی پێ لە جیهاندا یارمەتی وڵاتەکەی بدات. ئەگەرچی ناوبراو تووشی پێکان بوو و بە ناچاری یاریگای بەجێهێشت.
پۆچێتینۆ ڕاهێنەری یانەکە پێی باش بوو لە یاریگا دەریبهێنێت و لەبری ئەوە “تیمۆس وی” بنێرێتە نێو یاریگا. بێگومان پێکانەکەی بالۆگان ئەوەندە جددی نییە کە بۆ یاری داهاتووی تیپەکەی کێشەی بۆ دروست بکات.
شایانی ئاماژەیە کە یاری نێوان ئەمریکاو پاراگوێ بە 4 گوڵ بەرانبەر بە 1 گوڵ، بەسوودی ئەمریکا کۆتایی پێهات.
No Comment! Be the first one.