چاویارنیوز – لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2025/2026، هەردوو هەڵبژاردەی بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان لە کاتژمێر 22:30 خولەکی ئەمشەودا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
لە یەکێک لە مێژووییترین قۆناغەکانی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پاریس سانجێرمان توانی لە یاری گەڕانەوەدا لە بایرن میونشنی بباتەوە بە ئەنجامی ٥-٤؛ یارییەک کە ڕیکۆردی زۆرترین گۆڵی لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم پێشبڕکێیەدا شکاند بە تۆمارکردنی ٩ گۆڵ و وەکوو یارییەک لەبیرنەکراو لە مێشکدا مایەوە.
ئەم یارییە هەناسەبڕکێیە بە لێدانی سزای هاری کەین دەستیپێکرد، بەڵام پاریسییەکان بە گۆڵەکانی یواکیم کواراتچک و جواو نۆس ڕێڕەوی یارییەکەیان گۆڕی، بایرن لە ڕێگەی مایکل ئولیسەوە گەڕایەوە یارییەکە، بەڵام لە خولەکەکانی کۆتایی گێمی یەکەمدا بە لێدانی سزایەک ئۆسمان دێمبلی گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و پاریسی خستە پێشەوە. لە گێمی دووەمدا کوێرسیتین و دێمبلی سێ گۆڵیان تۆمارکرد، بەڵام بایرن بە گۆڵەکانی ئۆپامێکانۆ و لویس دیاز کورتهێنانەکەی بۆ 5-4 کەمکردەوە.
ئەو یارییە یەکێک بوو لە ورووژێنەرترین یارییەکانی مێژووی چامپیۆنزلیگ، هەردوو یانە بە هێرشی بێوچان و کوالیتی بەرزی تاکەکەسی و تاکتیکی، جەماوەرەکەیان ورووژاند. سەرەڕای شکستەکە، بایرن میونشن هێشتا بەختی پێشکەوتنی هەیە. جیاوازی گۆڵ لە تۆپی پێی ئەوروپادا یەکلاکەرەوە نییە و بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی هێرشبەری بایرن، یاریی گەڕانەوەی ئەمشەو لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا دەکرێت زۆر جیاواز بێت. یارییەکەی ئەمشەو یەکلایی دەبێتەوە کە کام هەڵبژاردە دەگاتە یاری کۆتایی لە بوداپێستدا.
No Comment! Be the first one.