چاویارنیوز _ جود بێلینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ڕیال مەدرید، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە سۆشیال میدیا پشتگیریکردنی خۆی لە هاری کەین، کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نیشان دا و ستایشی ئاستی هاوڕێکەی کرد لە هەڵبژاردەکەدا.
جود بێلینگهام لە وەڵامی پۆستەکەی هاری کەین لە سۆشیال میدیا، تەنها بە یەک ڕستەی کورت بەڵام مانادار نووسیویەتی: “ئەفسانە! کەس لە تۆ زیاتر شایەنی ئەوە نییە”.
ئەم پەیامەی جود بێلینگهام لە دۆخێکدا بڵاوکرایەوە کە هاری کەین بووەتە یەکێک لە ئەستێرە گرنگەکانی تۆپی پێی ئەوروپا لەم چەند ساڵەی دواییدا و ئاستەکەی لەسەر ئاستی یانەکە و نیشتمانیشدا چەندین جار ئاماژەی پێکراوە. هەروەها بەشی کۆتایی پەیامەکەی بێلینگهام بە پاڵپشتی یاریزانەکە بۆ کەین بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر لێکدراوەتەوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی کەشوهەوای ئێستای تۆپی پێی ئەوروپایە.
جود بێلینگهام پێشتر له چەند بۆنەیەکدا ستایشی کوالیتی تەکنیکی و کەسایەتی هاری کەینی کردبوو و هێرشبەری ئینگلتەڕا و بایرن میونشنی به یەکێک له یاریزانه پێشەنگەکانی جیهان ناوبرد.
هەرچەندە جود بێلینگهام لە پەیامەکەیدا ڕاستەوخۆ باسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی نەکردووە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم کۆمێنتە وایکردووە ئەو پەیامە بە پاڵپشتیکردنی کەین لێکبدرێتەوە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
No Comment! Be the first one.