چاویارنیوز _ ئەلهیلالی سعودیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵەکانی بۆ ڕاکێشانی پێدرۆ نێتۆ، یاریزانی باڵی پورتوگالی یانەی چێڵسی زیادکردووە و بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نیکۆلۆ شیرا، دانوستانەکانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە چووەتە قۆناغێکی جددیترەوە.
یانە سعودیەکە هاوکات پاکێجێکی دارایی زۆر سەرنجڕاکێشی پێشکەش بە نوێنەرانی “نێتۆ” کردووە و بەنیازە ئەو ئەستێرە پورتوگالییە ڕازی بکات کە تۆپی پێی ئەوروپا جێبهێڵێت بە پێشکەشکردنی مووچەیەکی زۆر.
نێتۆ کە هاوینی 2024 لە یانەی “ڤێلۆر هێمپتۆن”ەوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، تا ئێستاش بە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی ئەو یانەیە دادەنرێت.
ناوبراو وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لە چەندین پێگەی هێرشبەری و تەنانەت وەک بەرگریکاری باڵیش بەکارهێنرا. بەڵام بوونی یاریزانی نوێ و ڕکابەریی چڕ لە هێرشبەریدا وایکردووە داهاتووی لە یانەی ستامفۆرد بریج نادیار بێت.
ئەلهیلال پەیوەندی بە نێتۆوە کردووە لە هەمان کاتدا مان سیتی چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکات. سیتی، “نیتۆ” بە ئەگەری جێگرەوەی ساڤینهۆ دەزانێت ئەگەر ئەو یاریزانە بڕوات، ئەمەش ڕەنگە ڕکابەرییەکان بۆ ئەو ئەستێرە پورتوگالییە چڕتر بکاتەوە.
هەروەها ڕاپۆرتی تێکەڵاو سەبارەت بە کرێی گواستنەوەکە بڵاوبووەتەوە. هەندێک سەرچاوە باسیان لەوە کردووە کە چێڵسی ئامادەیە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت، لەکاتێکدا ڕاپۆرتە نوێیەکان باس لەوە دەکەن کە نرخەکەی زۆر زیاترە، تەنانەت نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە. پێدەچێت هەڵوێستی کۆتایی چێڵسی تاڕادەیەکی زۆر بەند بێت بە جۆری ئۆفەرەکە و بارودۆخی بازاڕەوە.
لە لایەکی دیکەوە، هەندێک لە ڕاپۆرتەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نیتۆ لە پێشنیارەکەی ئەلهیلال دوودڵ نییە و تەنانەت دانوستانە کەسییەکانی نێوان لایەنەکان بەرەو پێشەوە چوون؛ هەرچەندە ئەمە هێشتا بە مانای ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەکە نییە.
ئێستا ماوەتەوە بزانین ئایا ئەلهیلال دەتوانێت بە ئۆفەرە داراییە قورسەکەی چێڵسی ڕازی بکات نیتۆ بفرۆشێت یان ئەستێرە پورتوگالییەکە پێی باشە بەردەوام بێت لە تۆپی پێی لە ئەوروپادا.
No Comment! Be the first one.