چاویارنیوز _ دەزیرە دوئێ، بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی فەرەنسی لە ساڵی 2026، ناوی خۆی شانبەشانی ئەستێرە گەورەکان داناوە کە زیاتر لە جارێک ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.
دەزیرە دوئێ, کە پێشتر لە ساڵی 2025 ئەم نازناوەی بەدەستهێنابوو، ئێستا بە دووەم خەڵاتی لەسەریەک لە ڕیزی یاریزانە تایبەتەکانی تۆپی پێی فەرەنسادایە؛ لیستێک کە تەنها ناوی چەند بەهرەمەندێکی ناوازەی تێدایە. ئەو یاریزانانەی کە چەندین جار خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی فەرەنسییان بەدەستهێناوە:
ئیدن هازارد؛ 2009، 2010
کیلیان uمباپێ؛ 2017، 2018، 2019
دەزیرە دوئێ؛ 2025، 2026
خێرایی بەرز و تەکنیکێکی نایاب و توانای کاریگەری “دەزیرە” لە یارییە گەورەکاندا لەو سیفەتانەن کە وایکردووە بەراورد بکرێت بە ئەستێرەکانی وەک کیلیان ئمباپێ و ئیدن هازارد. ئەوەی کە ناوی دوئێ شانبەشانی ئەو جۆرە یاریزانانە دانراوە، ئاماژەیە بۆ داهاتوویەکی گەش بۆ ئەم ئەستێرە گەنجە؛ یاریزانێک کە ئێستا زیاتر لە جاران لە ناوەندی سەرنجی یانە گەورەکانی تۆپی پێی ئەوروپادایە. “دەزێرە” لەم وەرزەدا لە خولی فەرەنسا 38 یاری و بە کۆی گشتی 2270 خولەک یاری لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئەنجامداوە و 13 گۆڵ و 7 ئەسیستیشی تۆمارکردووە.
No Comment! Be the first one.