چاویارنیوز _ چوار نوێنەری کیشوەرە ئاسیا لە یەکەم یارییەکانیان لە مۆندیالی 2026دا، دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوون و هیچ دۆڕانێکیان تۆمار نەکرد و خولیای زاڵبوونی کیشوەری ئاسیایان کردە ڕاستی.
ئەمە باشترین دەستپێکردنە لە مێژووی تۆپی پێی ئاسیا لە پاڵەوانەتییەکەی مۆندیالدا.
ئەنجامی درەوشاوەی هەڵبژاردەکانی ئاسیا بەم شێوازەیە:
1) کۆریای باشوور؛ لە گەڕانەوەیەکی 13 خولەکدا بە ئەنجامی 2-1 لە کۆماری چیکی بردەوە. هوانگ ئین بیۆم بە گۆڵێک و ئەسیستێک ئەستێرەی یارییەکە بوو.
2) ئوسترالیا؛ 2-0 لە تورکیای بردەوە سەرەڕای ئەوەی کە کەمتر تۆپی بەدەستەوە بوو. نێستۆر ئیرانکوندا وەک لاوترین گۆڵکاری ئوسترالیا لە مۆندیالدا دادەنرێت.
3) ژاپۆن؛ 2-2 بە یەکسانبوون لەگەڵ هۆڵەندا کە پلەی دووەمی مۆندیالی ساڵی 2010 بە دەستەوە بوو، کۆتایی بە یارییەکە هێنا بۆ ئەوەی درێژە بە خەونە ئەوروپییەکەی خۆی بدات.
4) قەتەر؛ یەکەم خاڵی لە مۆندیالدا بەدەستهێنا بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر سویسرا.
No Comment! Be the first one.