چاویارنیوز _ لامین یامال، دیاردە و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، بە فەرمی نازناوی باشترین یاریزانی وەرزی لالیگای بەدەستهێنا، ئەمەش بووە یەکێک لە درەوشاوەترین وەرزەکانی مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ یاریزانێکی گەنج.
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە هێشتا لە ساڵانی سەرەتای ژیانی وەرزشیدایە، توانی بە ئاستە سەرسوڕهێنەرەکانی لە پێکهاتەی یانەی بەرشەلۆنە سەرنجی شارەزایان و ڕاهێنەران و میدیا بەناوبانگەکان و بەرپرسانی ڕێکخستنی پێشبڕکێکانی لالیگا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و گرنگترین خەڵاتی تاکەکەسی لەم وەرزەدا بەدەستبهێنێت.
لەو وەرزەی کە تازە کۆتایی هات، یامال توانی 16 گۆڵ و 11 ئەسیست تۆمار بکات. ئەم ئامارانە بۆ یاریزانێکی لەو تەمەنەدا بە نائاسایی دادەنرێت و ئاماژەن بۆ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سەرکەوتنەکانی بەرشەلۆنە بەدرێژایی وەرز. ناوبراو جگە لە تۆمارکردن و دروستکردنی گۆڵ، لە دروستکردنی هەلیشدا ناوازە بوو، زۆرترین ژمارەی پاسی سەرەکی و هەلی دروستکردنی گوڵی لەلایەن هەر یاریزانێک لە لالیگادا تۆمارکرد.
یامال وەرزی ڕابردوو بۆ بەرشەلۆنە گرنگیەکی تایبەتی هەبوو، چونکە بەشێکی زۆری باری هێرشبەری تیپەکە کەوتە سەر شانی ئەو یاریزانە لاوەوە. لە زۆرێک لە یارییە گرنگەکاندا، یامال ڕۆڵی سەرەکی بینی لە بەدەستهێنانی ئەنجامە ئەرێنییەکان بە گۆڵە یەکلاکەرەوەکان و ئەسیستەکانی، هەروەها چەندین جار وەک هۆکاری جیاواز لە پێکهاتەی بارسا ناسێندرا.
No Comment! Be the first one.