چاویارنیوز _ سەردەمی زێڕینی دە ساڵەی پیپ گواردیۆلا لە یانەی مانچستەر سیتی کۆتایی هات.
بەپێی هەواڵە باوەڕپێکراوەکان، یانەی مانچستەر سیتی گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەی لەدەست دەدات و هەفتەی داهاتوو بەفەرمی هەواڵەکە ڕادەگەیەنێت.
میدیاکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە، مانچستەر سیتی بە فەرمی سپۆنسەرەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە پیپ گواردیۆلا لە کۆتا یاری ئەم وەرزەدا لە یاریگای خۆی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا بە فەرمی ماڵئاوایی دەکات.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، یانەکە پلانی هەیە ئاهەنگێکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ ئەو پیاوە سازبکات کە 18 نازناوی بۆ نمایشی شەرەفەکانی سیتی زیادکرد، لەنێویاندا یەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگی یانەکە.
یانەی مانچستەر سیتی پێشتر ناوی جێنشینی خۆی دیاریکردووە. “ئینزۆ مارسکا” یاریدەدەری پێشووی گواردیۆلا و ڕاهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی ڕازی بوو لەسەر وردەکارییەکانی چۆنیەتی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.
ئەو یاریزانە ئیتاڵییە تەمەن 46 ساڵە و بە یەکێک لە شاگردە دڵسۆزەکانی گواردیۆلا دادەنرێت، ناوبراو لە دوای جێهێشتنی یانەی چێڵسی لە مانگی یەکدا بێ تیپ بووە و ئێستا بڕیارە گەورەترین دەرفەتی ژیانی ڕاهێنەرایەتی وەربگرێت.
مارسکا چێژی لە وەرزێکی سەرکەوتووی لە چێڵسی وەرگرت، توانی نازناوی یۆرۆپا لیگ بەدەستبهێنێت و سەرکەوت بۆ چامپیۆنزلیگ، بەڵام کاتەکانی لە لەندەن لە مانگی یەکدا لەناکاو کۆتایی هات.
ماوەتەوە بزانین ئایا قوتابی یەکەمی پێپ دەتوانێت پێ بنێتە جێ پێ مامۆستاکەی؟ ئەوەی جێ دڵنیاییە ئەوەیە کە سەردەمێکی نوێ لە تۆپی پێی مانچستەر دەستپێدەکات.
No Comment! Be the first one.