چاویارنیوز _ یاریی یەکەمی مۆندیالی 2026ی نێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور نەک هەر بە بردنەوەی 2 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گوڵ، بەسوودی یانەی میواندار کۆتایی هات، بەڵکو ژمارەیەکی پێوانەیی بێ وێنەی لە مێژووی مۆندیالدا تۆمارکرد؛ یاری یەکەمی پاڵەوانەتییەکە بە سێ کارتی سوور کۆتایی هات.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لەم یارییەدا ویلتۆن سامپایۆ ناوبژیوانی بەڕازیلی سێ کارتی سووری پیشانی یاریزانان داوە، کە دوو کارتی سووری بۆ یاریزانانی ئەفریقای باشوور و یەکێکیشیان دراوە بە یاریزانێکی مەکسیکی.
کارتە سوورەکانی یارییەکە:
1- یایا سیتۆلی ئەفریقای باشوور (خولەکی 49): یەکەم کارتی سووری پاڵەوانێتیەکە. یاریزانی ئەفریقای باشوور بە خەتای دوایین برگریکار، لەسەر برایان گوتیرێز، ڕاستەوخۆ بە کارتی سوور دەرکرا و لە یارییەکە دوور خرایەوە.
2- کارتی سووری دووەم دیسان بۆ ئەفریقای باشوور (خولەکی 84): دوای چەند خولەکێک لە گۆڵی دووەمی مەکسیک، یاریزانێکی تری ئەفریقای باشوور بە ناوی تێمبا زوان کارتی سووری وەرگرت و ژمارەی کارتە سوورەکانی یانەی بافانا بافانا بۆ دوو کارتی سوور بەرزبووەوە.
3- کارتی سووری مەکسیک (خولەکی 92): سیزار مۆنتیس بەهۆی ئەوەی هەلی گۆڵکردنی لە ئەفریقای باشوور سەندەوە، بە کارتی سوور دەرکرا.
ژمارەی پێوانەیی لەم یارییەدا:
1- یەکەم یاری کردنەوەی پاڵەوانەتییەکە بە 3 کارتی سوور لە مێژووی 96 ساڵەی مۆندیالدا کۆتایی هات.
2- یەکەمجارە کەوا لە یاری یەکەمی مۆندیالدا تیپێک دوو یاریزانی بە کارتی سوور دەرکرابێت.
No Comment! Be the first one.