چاویارنیوز _ فیفا بە فەرمی ناوبژیوانی یاریی یەکەمی مۆندیالی ٢٠٢٦ی ڕاگەیاند و بەو پێیەش “ویلتۆن پێرێرا سامپایۆ” ناوبژیوانی بەئەزموونی بەڕازیلی بەرپرسیار دەبێت لە دادوەریکردنی یەکەم یاری پاڵەوانێتییەکەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی فیفا، سامپایۆ فیکەی یاریی یەکەمی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە نێوان هەڵبژاردەکانی مەکسیک و باشووری ئەفریقا لێدەدات، ئەمەش دەستپێکی گەورەترین ڕووداوی تۆپی پێی جیهانە. ئەم یارییە کە هەمیشە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، سەرەتای ئەو پێشبڕکێیانە دەبێت کە ملیۆنان هاندەری تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهانەوە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکەن.
ناوبژیوانی تەمەن 44 ساڵەی بەڕازیلی دوو لە هاونیشتمانییەکانی واتا “برۆنۆ پیرێس” و “برۆنۆ بۆشیگلیا” لەم ئەرکەدا یاوەری دەکەن، بەجۆرێک کە تیپێکی سەرتاسەر بەڕازیلی بەرپرسیار دەبێت لە دادوەریکردنی یاریی یەکەمی مۆندیالدا. هەڵبژاردنی تیپێکی ناوبژیوانی بەڕازیلی بۆ ئەم یارییە دەرخەری متمانەی تەواوی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفایە، بە ئەزموون و تواناکانی ئەم کۆمەڵەیە.
سامپایۆ یەکێکە لە ناوبژیوانە ناسراوەکانی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور لە ساڵانی ڕابردوودا و لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە گەورەکاندا ناوبژیوانی کردووە. مۆندیالی 2026 دەبێتە سێیەم یاریی لە گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جیهاندا کە ناوبراو تێدا ناوبژیوانی دەکات، سامپایۆ ئاستێکی بەرزی هەیە و ساڵانی ڕابردوودا پێگەی خۆی لەنێو ناوبژیوانە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکاندا پاراستووە.
No Comment! Be the first one.