چاویارنیوز _ لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرزی تۆپی پێی ئافرەتان، ئێستا یانەکان چاویان لە وەرگرتنی یاریزان بۆ وەرزی داهاتووی خۆیانە.
ئاستی هەڵبژاردەی خانمانی ئارسناڵ لەم وەرزەدا بە هیچ شێوەیەک ئەو ئاستە نەبووە کە هاندەرانی تیپەکە چاوەڕێیان دەکرد. ئەو تیپەی ساڵی ڕابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگی ئافرەتانی بردەوە، لەم وەرزەدا هیچ جامێکی نەبردەوە، بۆیە بە ئاستێکی خراپ خۆیان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە کرد. ئارسناڵ یەکێکە لەو تیپانەی کە بڕیارە لە هاویندا گۆڕانکاری گەورەی هەبێت و یاریزانێکی زۆر لەم تیپەدا دێن و دەڕۆن.
یەکێک لەو ڕووداوە سەرنجڕاکێشانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینیومانە، بڵاوکردنەوەی وێنەی یەکێک لەو یاریزانانەیە کە ئارسناڵ حەزی لێیە، کە درێسی تیپەکەی لەبەردایە. سێلینا چێرچ، هێرشبەری تەمەن 25 ساڵانی یانەی هۆفنهایم و هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئەڵمانیا، لەم وەرزەی بۆندسلیگادا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و ئێستا بە تۆمارکردنی 16 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی ئەڵمانیادایە. چێرچی هەر لە منداڵییەوە هاندەری ئارسناڵە و ئێستاش لەگەڵ بیستنی هەواڵی وەرگرتنی یاریزانانی یانەی ئارسناڵ، وێنەی بە درێسێکی ئارسناڵەوە بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاماژەیەک بە تیپەکە بدات و گڵۆپی سەوزی خۆی ڕابگەیەنێت. هەرگیز حەز و ئارەزووی خۆی بۆ ئارسناڵ نەشاردۆتەوە و خەونی بە پۆشینی درێسی تیپەکەوە بینیوە.
ئێستا دەتوانین بڵێین چەرچی دەبێتە یەکەم گرێبەستی ئارسناڵ، هەرچەندە ئۆفەری باشی هەیە لەلایەن تیپەکانی ترەوە، بەڵام پێدەچێت بەرژەوەندی هاوبەشی ئەو یاریزانە و یانەکەی ئارسناڵ ساڵی داهاتوو وەکوو یەک وابێت. ئارسناڵ نەوەکان دەگۆڕێت و بڕیاریداوە یاریزانە لاوەکان وەربگرێت بۆ ئەوەی داهاتووی تیپەکە مسۆگەر بکات. ئارسناڵ ئەمساڵ لە بردنەوەی خولی ئینگلیزی نزیک بووەوە بەڵام یارییەکەی بە مان سیتی دۆڕاند.
No Comment! Be the first one.