چاویارنیوز _ مارکوس ڕاشفۆرد ناوی خۆی لە مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید تۆمارکرد بە گۆڵە جوانەکەی لە لێدانی سزا لە ئێکلاسیکۆدا.
گۆڵی یەکەمی یاریی گەڕانەوەی ئەم وەرزەی ئێکلاسیکۆ لە هەفتەی ٣٥ی لالیگا، کە بە لێدانێکی سەرنجڕاکێش لەلایەن ڕاشفۆردەوە تۆمارکرا، نەک هەر ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی بەرشەلۆنەدا هەبوو، بەڵکو ئامارێکی تایبەتیشی لەگەڵ خۆیدا هێنا. بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، ڕاشفۆرد یەکەم یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە لەدوای لیۆنێل مێسی لە ئۆکتۆبەری 2012دا کە بە لێدانی سزا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید گۆڵ تۆمار بکات.
ئەم ڕووداوە کۆتایی بە چاوەڕوانی 14 ساڵەی هاندەرانی بەرشەلۆنە هێنا بۆ بینینی گۆڵێکی ڕاستەوخۆ لە لێدانی سزا لە ئیلکلاسیکۆدا؛ ئامارێک کە بە ڕوونی گرنگی گۆڵەکەی ڕاشفۆرد نیشان دەدات. دوایین جار کە لیۆنێل مێسی گۆڵێکی لەو شێوەیەی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بوو، ئێستاش ڕاشفۆرد بە لێدانێکی ورد و ڕێگری لێنەکراو ئەو گوڵەی دووبارەی کردەوە. ئاستە درەوشاوەکەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەم یارییەدا ستایشی بەرفراوانی لێکەوتەوە لەلایەن شارەزایان و هاندەرانی بەرشەلۆنەوە، زۆرێک پێیان وایە ڕاشفۆرد توانیویەتی جێگەیەکی تایبەت لەنێو هاندەرانی ئەو یانەیەدا بدۆزێتەوە.
No Comment! Be the first one.