چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان بۆ یەکەمین ئامادەبوونی خۆی لە مۆندیالدا گەیشتە شاری ئەتلەنتا.
فابیۆ کاناڤارۆ، ڕاهێنەری ئیتاڵی تیپەکە، کە سەردەمانێک لە ساڵی 2006دا کاپتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە، ئێستا لەم پاڵەوانێتییەدا ڕاهێنەرایەتی گورگە سپییەکانی لە ئەستۆدایە.
کاناڤارۆ لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەتلەنتا بە جۆش و خرۆشەوە ڕایگەیاند کە بەشداریکردن لە مۆندیالدا هەستێکی نایابە و وەکوو خەونێکە بۆ هەموو کەسێک، چ بگاتە یاریزانێکی تۆپی پێ. جەختیشی لەوە کردەوە کە تیپەکەی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئامادەکارییەکان و دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە دەکات.
ڕاهێنەرە تەمەن 52 ساڵەکە دانی بەوەدانا کە ئامادەکارییەکان بۆ مۆندیال هەرگیز تەواو نین و هەمیشە تەحەدای بچووکی لەگەڵدایە، بەڵام بەڵێنیدا تیپەکەی پێش یاریی یەکەم هەموو کەموکوڕییەکان چاک بکاتەوە و بە تەواوی ئامادەکارییەوە دەچێتە ناو یاریگا.
بڕیارە ئۆزبەکستان لە یاریگای ئازتێکا لە مەکسیکۆ سیتی دەست بە یارییەکانی بکات و لە 18ی حوزەیران لە یەکەم یاریدا ڕووبەڕووی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە، دووەم یاری گرنگیان بەرامبەر پورتوگال و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تەمەن 41 ساڵ لە هیوستن لە 23ی حوزەیران بەڕێوە دەچێت. کۆتا یاری کۆمەڵەکانیش لە 28ی حوزەیران بەرامبەر کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک دەبێت لە ئەتلەنتا.
کاناڤارۆ هیواخوازە تیپەکەی بتوانێت لە کۆمەڵەیەکی سەختدا ئاستێکی لەبار پێشکەش بکات و ببێتە هۆی سەرسوڕمان مۆندیالی ئەمریکای باکوور بە سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی.
No Comment! Be the first one.