چاویارنیوز _ لە سەروبەندی 153هەمین خولی ئیلکلاسیکۆ لە مێژوودا، یانە ئیسپانییەکە لە لێواری تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی باوەڕپێنەکراودایە، چونکە بردنەوەیەکی دیکە بۆ بەرشەلۆنە یەکسان دەبێت بەو ژمارەیەی کە هەردوو یانە لە پاڵەوانێتییە فەرمییەکاندا بەرامبەر یەکتر بەدەستیان هێناوە!
ئامارەکان بۆشایی یەک بردنەوە نیشان دەدەن؛ بۆشایییەک کە دەتوانرێت ئەمشەو بۆ هەمیشە بسڕدرێتەوە. شەوی یەکشەممە یاریگای سپۆتیفای کامپ نو شاهیدی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تری مێژوویی دەبێت، کە بەرشەلۆنە لە دووەم یاری کلاسیکۆی لالیگادا میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەکات.
بەپێی دوایین ئاماری پاڵەوانێتییە فەرمییەکانی (لالیگا، جامی شا، جامی سوپەری ئیسپانیا، چامپیۆنزلیگ و پاڵەوانێتییەکانی دیکەی ئەوروپا و یانەکانی جیهان)، پێکدادانی ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە سەردەمە جیاوازەکاندا بەم شێوەیە بووە:
بەرشەلۆنە: 105 بردنەوە
ڕیال مەدرید: 106 بردنەوە
یەکسانبوون: 52
دوایین جار کە هەردوو یانە لە یاری گەڕانەوەی کلاسیکۆی لالیگا لە مانگی نۆڤەمبەردا یەکتریان بینی، یانەی ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی 3-1 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و جیاوازییەکە بپارێزێت.
دوایین جار کە سەرکەفتنەکانی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕیاڵ گەیشتە دوو ژمارەیی لە ساڵی 2018دابوو، لەو کاتەدا بارسا بە 96 بردنەوە بەرامبەر بە 95 بردنەوەی مەدرید، ڕکابەرە نەریتییەکەی تێپەڕاندبوو، بەڵام دواتر ڕیال جارێکی دیکە جیاوازییەکەی داخستەوە. ئێستا میونشن دەرفەتی ئەوەی هەیە ئەم بۆشاییە (کە لە ئێستادا یەک سەرکەوتنە) بۆ هەمیشە بسڕێتەوە.
No Comment! Be the first one.