چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی غەنا لە دوایین یاری دۆستانەی خۆیدا پێش مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی ڤێڵز بە گۆڵێک بەرامبەر بە گۆڵێک ئەنجامی یەکسانی بەدەستهێنا.
شەوی ڕابردوو هەڵبژاردەی غەنا لە یاریگای کاردیف سیتی بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێڵز یاریی کرد و بە ئەنجامی 1-1 یارییەکە کۆتایی هات. غەنا لە مۆندیالی 2026دا لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و کرواتیا و پەنەما لە کۆمەڵەی پێنجەمدایە.
کالێب یرێنکێ، یاریزانی ناوەڕاستی یانەی نۆردشییلاندی دانیمارکی، لە خولەکی 66دا توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە بۆ غەنا تۆمار بکات و تیپەکەی خستە لێواری سەرکەوتنەوە. بەڵام غەناییەکان تا کۆتایی نەیانتوانی پێشەنگی خۆیان بپارێزن و لەکاتێکدا وا دیار بوو یارییەکە بە سەرکەوتنەکەیان کۆتایی دێت،لویس کۆماسی یاریزانی باڵی ڤێڵز و تەمەن 20 ساڵ لە خولەکی 90 +4 گۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ 1-1 گۆڕی.
کارلۆس کەیرۆش 4 ساڵ پێش ئێستا وەک سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران ڕووبەڕووی ڤێڵز بووەوە و توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەکە بباتەوە، بەڵام ئەمجارە نەیتوانی بەسەر ڤێڵزدا زاڵ بێت.
No Comment! Be the first one.