چاویارنیوز _ زەیدان باسی لەو پۆستە کرد کە پێی خۆشە لە یاریگا بیداتە کیلیان ئمباپێ.
سەرۆکی نوێی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا باسی ڕۆڵی کیلیان ئمباپێی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد و دووپاتیکردەوە کە ئەستێرەی ڕیال مەدرید بەردەوام دەبێت لە پۆستی کاپتنی هەڵبژاردەکەدا. هەروەها زەیدان ئارەزووی خۆی بۆ بەکارهێنانی ئمباپێ لە لای چەپی هێرشبردن دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە یاریزانەکە وەک یاریزانەکانی تر بەشداری کاری بەرگری بکات کاتێک تۆپ لەدەست دەچێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی مباپێ و ئایا بەنیازە وەک هێرشبەرێکی ناوەڕاست بەکاری بهێنێت یان نا، سەرۆکی نوێی هەڵبژاردەی فەرەنسا وتی: نەخێر، ئەو توانای ئەوەی هەیە لە هەر سێ پێگەی هێرشبەریدا یاری بکات، خۆی ئەمەی وتووە، من بۆ نموونە حەز دەکەم لە لای چەپی هێرشبردن بیبینم.
تەوەرێکی دیکە کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وروژێنرا، ڕادەی بەشداریکردنی ئمباپێ بوو لە کاری بەرگریدا. لە ئیسپانیا چەندین جار باس لە ئاستی بەرگری هێرشبەرانی یانەی ڕیال مەدرید کراوە، هەروەها پرسیار لە زەیدان کراوە سەبارەت بە ئەرکە بەرگرییەکانی کاپتنی فەرەنسا.
زیدان لە وەڵامدا وتی: ئەوە هەڵەیە، لەڕاستیدا هەڵەیە، پێویستە وەک هەر یاریزانێکی تر مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، کاتێک تۆپمان نییە دەبێت کاربکەین، ئەوە کێشەی بۆ کیلیان نابێت.
No Comment! Be the first one.