چاویارنیوز _ مارسێلۆ پەیامێکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە دوای شکستی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە ڕکابەرە تەقلیدییەکەی.
ئەتلەتیکۆی مەدرید توانی لە یارییەکی دێربی مشتومڕاویدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ڕیال مەدرید بباتەوە. ئەم دۆڕاندنە بووە هۆی ئەوەی ڕیاڵ مەدرید بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی لالیگا دابەزێت، ئەتلەتیکۆش بەم سەرکەوتنە دۆخی ڕیزبەندییەکەی باشتر کرد. هەروەها دۆڕاندن لە دێربیدا فشارەکانی لەسەر خۆزێ مۆرینیۆ و تیپەکەی زیاتر کرد.
مارسیلۆ، ئەفسانەی بەڕازیلی یانەی ڕیال مەدرید دوای ئەم یارییە سەبارەت بە دۆخی ڕیال مەدرید وتی: پەیامێکی کۆتاییم هەیە بۆ هەموو ئەوانەی گومانیان هەیە: ڕیال مەدرید دەگەڕێتەوە، دەتوانیت ئەمە لەسەر پۆستەرێک بنووسیت، لەسەر دیوارەکەت بیچەسپێنیت و بیهێڵیتەوە؛ ئێمە دەگەڕێینەوە.”: لەسەر پۆستەرێک بنووسە، ڕیال مەدرید دەگەڕێتەوە!
No Comment! Be the first one.