چاویارنیوز _ مان سیتی لە کۆتا ڕۆژەکانی گواستنەوەی هاوینەدا چاودێری دۆخی “ئیلیمان ئەندیای” هێرشبەری سەنیگالی ئیڤەرتۆن دەکات.
بن جاکۆبس، ڕۆژنامەنووسی ناسراوی گواستنەوەی یاریزانان، ڕایگەیاندووە، یانەی مانچستەر سیتی گرنگی بە ئەندیای دەدات و پێداچوونەوە بە دۆخی یاریزانەکە دەکات. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئێڤەرتۆن بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە سەنیگالییە نزیکەی 80 ملیۆن پاوەندی دەوێت.
ئەندیای لە هاوینی 2024 لە یانەی مارسیلیا پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنەوە کرد و گرێبەستی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەکەی واژۆکرد، وەرزی ڕابردوو یەکێک بوو لە یاریزانە گرنگەکانی هێرشبەری دەیڤد مۆیس، هەروەها توانای یاریکردنی لە چەندین پۆستی هێرشبەریدا سەرنجی یانە گەورەکانی پرێمەرلیگی بۆ خۆی ڕاکێشا.
یانەی مانچستەر سیتی گرنگی بەم یاریزانە دەدات، چونکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گۆڕانکاری لە هێڵی هێرشبردنەکەیدا کردووە و دوای ڕۆیشتنی ساڤینیۆ هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی دەدات. هەروەها ئەندیای پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کردووە، ئێستا نێوی سیتی وەک کڕیارێکی دیکەی ئەو یاریزانە هاتۆتە ئاراوە.
لەگەڵ داخستنی پەنجەرەی گواستنەوەی یاریزانان، دەمێنێتەوە بزانرێت ئایا سیتی ئامادەیە پارەیەکی زۆر بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە سەنیگالییە خەرج بکات یان نە.
No Comment! Be the first one.