چاویارنیوز _ بەشەرەفترین یاریزانی هەڵگری قورسایی لە جیهاندا دەستی بە مەشق و ڕاهێنان کردووە و خۆی ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ ڕکابەرییەکان و بەدەستهێنانی چوارەم میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد.
“لاشا تاڵاخادزێ”، پاڵەوانی جیهانی لە هەڵگرتنی قورسایی دوای ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 و بەدەستهێنانی سێیەم میدالیای زێڕ لە گەورەترین پاڵەوانێتی وەرزشی جیهاندا، وازی لە بەرزکردنەوەی قورسایی هێنا و وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی بەرزکردنەوەی قورسایی گورجستان دەستنیشان کرا.
لە کاتێکدا جیهانی بەرزکردنەوەی قورسایی بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕا بۆ ئەو پاڵەونە گورجییە، ئێستا خۆی بەردەوامە لە ڕاهێنانەکانی بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بتوانێت لەسەر سەکۆی پاڵەوانێتی نمایش بکات. سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی تاڵاخادزێ بۆ دەستەی کێبڕکێکان، جۆرجی چینچارەولی، پزیشکی هەڵبژاردەی نیشتمانیی هەڵگرتنی قورسایی جۆرجیا، وتی: ناوبراو گەڕاوەتەوە و مەشق و ڕاهێنان دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئامادەکاری پێویست بۆ پێشبڕکێکانی پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیاد.
تاڵاخادزێ لە پاڵەوانێتی جیهانی بەرزکردنەوەی قورسایی ساڵەکانی 2015 تا ئۆڵۆمپیادی 2024 پاڵەوانی بێ ڕکابەری کێشی قورسی سوپەری جیهانی بوو و خاوەنی هەموو ڕیکۆردەکانی ئەو بەشە بوو. ناوبراو 7 میدالیای زێڕی جیهانی و 3 میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کردوووە.
No Comment! Be the first one.