چاویارنیوز _ تیبۆ کۆرتوا پێی وایە کیلیان ئمباپێ شایەنی ئەوەە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2026 بباتەوە؛ سەرەڕای ئەوەی دان بەوەدا دەنێت کە لەلایەن چەند ئەستێرەیەکەوە ڕکابەرییەکی نزیکیان هەیە، بەڵام گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید، هاوڕێیە فەرەنسیەکەی بە باشترین هەڵبژاردە بۆ ئەم خەڵاتە دەزانێت.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی 2026، پاڵپشتی بۆ پاڵێوراوانی سەرەکی بۆ ئەم خەڵاتە زیادی کردووە، ئێستاش تیبۆ کۆرتوا پەیوەندی بە گروپی ئەو کەسانە کردووە کە کیلیان ئمباپێ بە شایستەی بردنەوەی بەناوبانگترین خەڵاتی تاکەکەسی لە تۆپی پێدا دەزانن. لە چاوپێکەوتنێکی ورددا لەگەڵ بەرنامەی “رادیۆیستادیۆ نۆچێ” لە کەناڵی ئۆنداسێرۆ، گۆڵپارێزەکەی ڕیال مەدرید باسی لە ڕکابەریی تۆپی ئاڵتونی کرد و شانبەشانی ئمباپێ، لامین یامال و هاری کەینیشی وەک یاریزانێک ناوبرد کە وەرزێکی سەرنجڕاکێشیان بەسەر بردووە. بەڵام هەڵبژاردەی کۆتایی تەواو ڕوون بوو.
کۆرتوا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ ڕکابەرییەکان زۆر نزیک بوون، بەڵام لەکاتی هەڵبژاردنی یەک یاریزاندا، ئمباپێ دەخاتە سەرووی ڕکابەرەکانی دیکەوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەڵسەنگاندنی یاریزانان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر نابێت تەنها لەسەر بنەمای ژمارەی ئەو نازناوانە بێت کە لەم وەرزەدا بەدەستیان هێناوە، هەروەها دەبێت ئاستێکی تاکەکەسی بەدرێژایی ساڵەکە گرنگی زۆری پێبدرێت.
No Comment! Be the first one.