چاویارنیوز _ “کیکێ ستین” دوای زیاتر لە ساڵێک دوورکەوتنەوە لە کورسی ڕاهێنەرایەتی مەکسیک، بووەتە بژاردەی سەرەکی بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی مەکسیک و دانوستانەکانی نێوان لایەنەکان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
ڕاهێنەرە ئیسپانییە تەمەن 67 ساڵەکە، لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە کە هەڵبژاردەی “بیجینگ گوئان چین”ی بەجێهێشتووە، سەرکردایەتی تیپێکی نەکردووە، ستین لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیدا لەسەر کورسی تیپگەلێک وەک ڕیسینگ سانتاندێر، لاس پاڵماس، ڕیال بیتیس، بەرشەلۆنە و ڤیاڕیال بووە. کاتەکانی لە بەرشەلۆنە یەکێک بوو لە مشتومڕترین قۆناغەکانی ژیانی وەرزشی ناوبراو. ناوبراو لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ وەک ڕاهێنەری مان سیتی دەستبەکاربوو، بەڵام تەنها چەند مانگێک دوای دۆڕانێکی مێژوویی بە بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگدا بە ئەنجامی ٨-٢، تیپەکەی جێهێشت.
ئێستا یانەی تایگرێس دوای ڕۆیشتنی “گویدۆ پیزارۆ” ستینی خستۆتە سەرووی لیستی بژاردەکانیانەوە. فرانکۆ فێرناندێزی بریکاری ئیسپانی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕێککەوتنەکە کراوە و ستینیش وەڵامی ئەرێنی داوەتەوە بۆ ئەو پێشنیارەی یانە مەکسیکییەکە. هەروەها میدیاکانی مەکسیک بڵاویان کردەوە کە دانوستانەکان بەرەو پێشەوە دەچن، ئەگەر گرێبەستەکە کۆتایی پێبێت، ستین دەگەڕێتەوە بۆ تۆپی پێی مەکسیک دوای دوورکەوتنەوەیەکی زۆر لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی.
No Comment! Be the first one.