چاویارنیوز _ لامین یامال قسەی لەگەڵ هاندەرانی ئیسپانیا کرد سەبارەت بە شەوی تایبەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە سێڤییا و گەڕانەوەی مۆندیال دوای ئەوەی لە یارییەکەی ئیسپانیا بەرامبەر کرواتیا بە ئەنجامی 4-1 درەوشایەوە.
یامال یەکێک لە باشترین ئاستەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەم یارییەدا پێشکەش کرد؛ لە خولەکی دووەمدا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە خولەکی ٣١دا ئەسیستێکی بۆ مارک پۆبیل پێشکەش کرد و لە خولەکی ٦٣دا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
دوای یارییەکە، یامال سەبارەت بە کەشوهەوای یاریگاکە و بوونی مۆندیال لە سیڤیلیا وتی: ئێمە زۆر بە پەرۆش بووین کە جامەکە بهێنینە ئێرە، زۆر نایاب بوو کە توانیمان یارییەکە ببەینەوە و جامی جیهانی لەگەڵ خۆمان ببەینەوە بۆ ماڵەوە.
ئەستێرەی ئیسپانیا هەڕوەها سەبارەت به گرنگی ئەم سەکەوتنه له یەکەم یاری له ماڵەوه دوای مۆندیال وتی: بۆ ئێمه زۆر گرنگ بوو له شه وێکی ئاوادا له بەڕدەم هاندەڕانماندا یاری بکەین و بتوانین بە بردنەوه ئاهەنگی ئەم شەو بگێڕین.
یامال کە لە یاریی پێشووی ئینگلتەراشدا گۆڵی تۆمارکردبوو، لەم یارییەدا درێژەی بە درەوشاوەیی خۆی دا و ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لەم وەرزەدا بۆ سێ گۆڵ بەرزکردەوە. هەروەها لە 36 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئیسپانیا 9 گۆڵی تۆمارکردووە.
یاریزانە تەمەن 19 ساڵەکە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی تیپەکە درێژەدان بەم ڕەوتە و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاترە. ئەو ڕاستەوخۆ بەشداری سێ گۆڵی تیپەکەی کرد لە یارییەکەی شەوی ڕابردوودا بەرامبەر کرواتیا بە ئەنجامی 4-1 و یەکێک بوو لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی بردنەوەکە.
No Comment! Be the first one.