ڕوسیا: ئەمریکا و ئیسرائیل ئاگربەست وەک دەرفەتێک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاردەهێنن
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، دانوستانەکانی ئاشتی و ئاگربەستی ئێستا تەنها وەک "کڵاوڕۆژنەیەکی ستراتیژی" بەکاردەهێنن بۆ ئامادەکاریی و دەسپێکردنی پڕۆسەیەکی سەربازیی زەمینیی بەرفراوان دژ بە ئێران.
قاڵیباف: پێویستە ئەمریکا لەو هەڵە سەرەتاییەی كە ئیسرائیل كردی،پاشەکشە بکات
پێویستە لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکەوە.
عێراقچی :پابەندبوونمان بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە نەگۆڕە
خۆشحالم بەهاتنی جەنەڕاڵ مونیر بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران .
رەزایی: ئەمریکا چۆن لە کردنەوەی گەرووی هورمزدا تووشی شکستی مێژوویی بوو، لە گەمارۆی دەریاییشدا تووشی شکست دەبێت
هێزە چەکدارەکانی ئێران رێگەی نادان ئەمریکا کارێکی لەو شێوەیە بکات کەرەستەی گەورەی دەستلێنەدراویان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوە.
کاوە محەمەد : کاک مەسعود هەڵەی کرد و بەدەستی بەتاڵ گەرایەوە
پارتی کاندیدی هەبوو کەچی فراکسیۆنەکەیان نەچوون دەنگی پێ بدەن،کاک مەسعود لە هەمووان زیاتر ئەزموونی سیاسی هەیە نەدەبوو وا بکات.
ئیبراهیم زولفەقاری: ئاسایشی بەندەرەکان یان بۆ هەمووان دەبێت یان بۆ هیچ وڵاتێک
زولفەقاری ئاشکرایکرد، زامنکردنی ئاسایش لە ئاوە هەرێمییەکاندا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە تووند و تۆکمەییەوە بەردەوام دەبێت، وەک چەندینجار راگەیەندراوە، ئەو کەشتیانەی سەر بە دوژمنن مافی تێپەڕبوونیان لە گەرووی هورمز نییە و ناشیان بێت، کەشتییەکانی دیکەش بە گوێرەی پابەندبوونیان بە بڕیاری هێزە چەکدارەکانی ئێران، وەک پێشتر رێگەی تێپەڕبوونیان پێ دەدرێت.