چاویارنیوز _ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەمەریکا لە رێگەی نێوەندگیرێکەوە چەند پێشنیازێکی خستووەتەڕوو، هۆشداریش دەدات تا مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.
قاڵیباف لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێراندا، کە هاوکات دانوستانکاری باڵای وڵاتەکەیەتی لە رێککەوتنی ئیسلامئاباد تیشکی خستەسەر ئەوەی کە «سەردەمی سەپاندنی داواکاریی تاکلایەنە کۆتایی هاتووە». وتیشی «تا حەوت مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت، رێگە بە کردنەوەی گەرووی هورمز نادەن».
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتسشی: ئێمە هەم دەجەنگین و هەم دانوستانیش دەکەین.
ئێران شەڕ دەکات و دیپلۆماسیەتیش رەتناکاتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئێمە هەم دەجەنگین و هەم دانوستانیش دەکەین، بەڵام حەوت مەرجمان هەیە.
No Comment! Be the first one.