چاویارنیوز _ لەکاتێکدا ئەمریکا قورسترین گەمارۆی ئابووریی خستووەتەسەر ئێران و هەڵاوسان گەیشتووەتە ٩٠ لە سەد و بەهای دۆلارێکیش ملیۆنان تمەنی تێپەڕاندووە، بەڵام ئاماژەکان دەریانخستووە کە ئەم ئابڵوقە و فشارە تووندانەی ئەمریکا، ناتوانن ببنەهۆی داڕمانی یەکجاریی تاران، چونکە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەچەندین رێکاری دارایی و جێگیر، توانیویەتی بەردەوامی بە سیستمەکەی ببەخشێت.
بەپێی زانیارییەکان، کەمبوونەوەی توانای کڕینی خەڵک و گرانبوونی هاوردەکردن، وایکردووە کە دراوی بیانیی زیاتر بۆ خەرجییە سەرەکییەکانی دەوڵەت بمێنێتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە کۆمپانیا پیشەسازییەکان فێربوون، کەرەستەی خاو بۆ چەندین مانگ عەمبار بکەن بەشێوەیەک کە ئابڵوقەی دەریایی دەستبەجێ بەرهەمهێنان رانەگرێت، هەروەها تاران هەڵاوسانی بەکارهێناوە وەک کەرەستەیەک بۆ ئەوەی قورسایی قەیرانەکە بخاتەسەر شانی هاووڵاتییان و لە بەرامبەردا خەرجییە سەربازی و حکومییەکان بپارێزێت.
باس لەوەشدەکەن، ئەم سیاسەتەی واشنتۆن و فشارە ئابوورییە بەردەوامەکان ئەگەرچی توانیویانە زۆرینەی خەڵکی ئێران هەژار بکەن و ئابووریی وڵاتەکە بچووک بکەنەوە، بەڵام ناتوانن راستەوخۆ دەسەڵاتی سیاسی و سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتەواوی بخنکێنن.
No Comment! Be the first one.