چاویارنیوز _ وڵاتانی ناوچەکە لە هەوڵی ئەوەدان ئەمریکا و ئێران بگەنە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئێران ئامادەیە گەرووی هورمز بکاتەوە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان.
بەپێی شیکەرەوەی رۆژنامەنووسان و شارەزایان، وڵاتانی ناوچەکەیش زەرەرمەندبوون لە سەپاندنی سزا بەسەر هێڵی ئاسمانیی ئێرانیدا.
وەک میدیاکان ئاماژەی پێدەکەن، راگرتنی گەشت لەناوخۆی ئێرانەوە بۆ دەرەوە و هەروەها بەپێچەوانەیشەوە، زیانی ماددی زۆری لێدەکەوێتەوە.
قەدەغەی سەر گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران زیانێکی گشتییە
زیانەکانی راگرتنی گەشتی فرۆکەخانەکانی ئێران لە بوارە جیاوازەکاندا دەردەکەوێت و وڵاتانیش بەهیوان ئەو سزایانە هەڵبگیرێن.
No Comment! Be the first one.