چاویارنیوز _ ئاڵۆزییەکانی نێوان سعودیە و حوسییەکانی یەمەن، بەردەوامە و حوسییەکان جارێکیتر هێرشیانکردەسەر سعودیە و ناوەندەکانی وزەی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانج و دواین هێرشی ئەوان نابێت وەک وەڵامێک بۆ سیاسەتەکانی سعودیە لە ناوچەکەدا.
هەر بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، دوای ئەوەی جارێکیتر حوسییەکانی یەمەن هێرشی مووشەکییان کردە سەر سعودیە، هاوکات سعودیەش وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە و بەشێکی ئەو شوێنانەی کە بارەگای حوسییەکان بووە، وێرانیکردووە.
لەو بارەیەشەوە، حکومەتی سعودیە رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر ناوچەی نەجران 11 کەس بریندار بوون و چەند شوێنێکیتریش کەوتوونەتەبەر هێرشی بۆردومانی حوسییەکان.
گرژییەکانی نێوان حوسییەکان و سعودیە پێدەنێتە قۆناغی توندەوە
لە چەند رۆژی رابردووەوە جارێکیتر گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حوسییەکان و سعودیە دەستیپێکردۆتەوە و هێرشیانکردۆتەسەر یەکتر
No Comment! Be the first one.