چاویارنیوز _ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە، رایگەیاندووە، رێككهوتنی مەککە رێگه به هەر وڵاتێک دەدات بهشداریی تێدا بکات، دیارترین ئەو وڵاتەیشی ئەگەری هەیە بێتەناو رێککەوتنەکەوە، وڵاتی میسرە.
ئاماژە بەوە دەکات، لەدوای پرۆسەی ئاشتی، بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کورد و پاراستنی مافەکانیان لە وڵاتانی ناوچەکەدا، کوردەکانی سوریا پشکی خۆیان لە ئارامی و سەقامگیریدا دەبێت.
راشیگەیاندووە، هەرچەندە لەئێستادا، ئهمەریكا نایهوێت توركیا بچێته ناو یهكێتیی ئهوروپاوه، بەڵام ئێمەش کاری لەپێشینەمان چوونه ناو ئەو یەکێتییە نییە، بۆ ئەمەش تورکیا زەرەرمەند نییە و ئەوروپا زەرەر دەکات کە توركیا ئەندام نییە لە یەکێتییەکەیاندا.
ئەردۆغان لەبارەی کورد و رێککەوتنی مەککەوە دەدوێت
سەرۆکی تورکیا دەڵێت : بەپێی رێككهوتنی مهككه، هەریەک لەو وڵاتانەی کە رێککەوتنەکەیان ئیمزاکردووە، یهكێكیان رووبهڕووی هێرشی دهرهكی بووهوه، ههموویان وهڵام دهدهنهوه
No Comment! Be the first one.