چاویارنیوز _ لە راگەیەنراوێکدا، بنەماڵە، خێزان و کەسوکاری خورشید هەرکی و براکەی رایانگەیاندووە، کە تا ئێستا هیچ سۆراغ و زانیارییەکیان لەبارەی شوێنی دەستبەسەرکردن و چارەنووسی گیراوەکانیانەوە نییە.
ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی نەبوونی هیچ پەیوەندی و هەواڵێک لە خورشید هەرکی و براکەی، کەسوکاریان لە دۆخی تەندروستی و سەلامەتیی ژیانیان نادڵنیان و ترسی جددییان لەسەر پارێزراویی گیانیان هەیە.
دەڵێن : تا ئێستا هیچ لێژنەیەکی مافی مرۆڤ یان لایەنی پەیوەندیدار سەردانی نەکردوون؛ ئەمەش گومان و نیگەرانیی کەسوکارەکەیانی زیاتر کردووە سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵیان لە شوێنی دەستبەسەربوونیاندا.
ئەوان داوا دەکەن، دەستبەجێ چارەنووس و شوێنیان ئاشکرا بکرێت، ڕێگە بدرێت پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن، و لێژنەکانی مافی مرۆڤ سەردانیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستی و سەلامەتییان.
بنەماڵەی خورشید هەرکی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
بنەماڵەی خورشید هەرکی هۆشیاری دەدەن، چارەنووسی ناوبراو و براکەی نادیارە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە
No Comment! Be the first one.