ئەگەر ببێتە سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، ناتانیاهۆ ناتوانێت بچێتە ئەو شارە
کاندیدی نوێی سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکات، ئەگەر ئەو پۆستە بباتەوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دا
بۆ دەنگدان لەسەر دەوڵەتی فەلەستین، 142 وڵات دەنگیان لە بەرژەوەندی دامەزراندنی دەوڵەت بۆ فەڵەستینییەکان دا، بەڵام 10 وڵات سەرەکیترینیان ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی بڕیاری دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەنگیاندا، 12 وڵاتیش دەنگیان نەدا.
لە ئەمریکا؛
بەهۆی ڤاكسینی كۆڤید-19ەوە، 25 منداڵ مردوون
بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریكا پێیانوایە ڤاكسینی كۆڤید-19 هۆکاری مردنی 25 منداڵە، بەڵام تا ئەو كاتەی داتای سەلامەتی ڤاكسینەكە ئاشكرا دەكرێت، پێویستە ئەم بابەتە بە تەنها بە قسە و باسێك هەژمار بكرێت.
تورکیا 161 کەسی دەستگیرکرد
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: بەگومانی داعشبوون، لەماوەی هەفتەیەکدا، پۆلیسی وڵاتەکەی 161 کەسیان دەستگیرکردووە.
ژێری دەستکرد سەرۆکی حکومەتی نیپاڵی هەڵبژارد
ئنجومەنی گەنجانی نیپاڵ بە زیرەکی خۆیان حکومەتیان ڕووخاند، بەڵام دروستکردنەوەی حکومەتی نوێیان لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە هەڵبژارد.
24 ساڵ بەسەر روداوی 11ـی سێپتەمبەر تێپەڕدەبێت
ئەمڕۆ 24 ساڵ بەسەر هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001ـدا تێدەپەڕێت، 19 ئەندامی سەر بە تۆڕێكی قـ.ـاعیدە، چوار فڕۆكەی نەفەرهەڵگری ئەمریكایان رفاند و دواتر دوو لە فڕۆكەكان خۆیان كێشا بە هەردوو تاوەرەی ناوەندیی بازرگانیی جیهانی لە نیویۆرك، یەكێك لە فڕۆكەكانیش خۆی بە بینای (پێنتاگۆن)دا كێشا.