کۆشکی سپی:
پوتین و زێلێنسکی کۆدەبنەوە
کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا.
تورکیا سوودمەندی یەکەمی نەوتی هەرێمە
جێگری سەرۆکی پارتی گەلى كۆماری توركیا رایگەیاندووە، تورکیا لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە سزا دراوە، بەهۆی گواستنەوەی نەوتی هەرێم و بارکردنی لە جەیهانەوە بەبێ مۆڵەتی حکومەتی ناوەندی عێراق.
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز:
هێشتا ئاسۆی کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا ناڕوونە
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەیەک باس لەوە دەکات، کیێڤ هیچ سازشێک لەسەر هیچ پارچەیەکى خاکەکەى ناکات و پێداگرى لەسەر ئاگربەستى سەرەتایى کردووە.
پزیشکیان سەردانی ئەمریکا دەکات
جێگری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: مەسعود پزیشکیان لە مانگی داهاتوودا، سەردانی ئەمریکا دەکات.
لە پاکستان 321 کەس گیانیانلەدەستدا
لەماوەی 48 سەعاتدا 321 كەس بەهۆی لافاوی چاوەڕواننەكراو لە ناوچەكانی باكوری پاكستان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار كەسیش ئاوارەبوون.
شەخسیبوون لە لووتکەی ترەمپ و پوتیندا
مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت: قازانجێک کە ڕەنگە هێندە زەق نەبێت ئەوەیە کە ترەمپ لە ژێر فشاردا بوو کە ئابڵۆقەی دووەمی بخاتە سەر ڕوسیا، بە مانای ئابڵۆقە نەک تەنها لە سەر ڕوسیا، بەڵکو لە سەر ئەوانەش کە بەربومی ڕوسی دەکڕن.