چاویار نیوز – نه‌عیم قاسم، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له وته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا راشیگه‌یاند، ئه‌و جۆره دانوستانانه پێویستیان به كۆده‌نگی لوبنانییه‌كان.
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا دانوستانه‌كانی به “بێ مانا” ناوبردن و داواشی كرد رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی تشرینی دوه‌می 2024 جێبه‌جێ بكرێت.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، هه‌ردو باڵیۆزی لوبنان و ئیسرائیل به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا كۆببنه‌وه.
نه‌عیم قاسم وتی، دیپلۆماسییه‌ت یه‌ك هه‌نگاویش به‌ره‌وپێش نه‌چوه و ئیسرائیل به‌رده‌وام له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر لوبنان به پشتیوانی ئه‌مریكا. وتیشی، ئیسرائیل گه‌وره، ته‌واوی لوبنان ده‌كاته ئامانج نه‌ك توێژێكی لوبنانییه‌كان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ناكرێت پاساو بۆ ئه‌وه بهێنرێته‌وه كه ده‌وڵه‌تی لوبنان ببێته ئامڕازێك بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مو ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی گوشار له‌سه‌ر “مقاوه‌مه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان ته‌سلیم نابن به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌رگری.
No Comment! Be the first one.