چاویارنیوز _ محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پلاتفۆڕمی X رایگەیاند، هاوكێشەی ئەم جەنگە روونە یان هەموومان یان هیچكاممان. لە ناوچەیەك كە ئێمە نەوت نەفرۆشین، كەس ناتوانێت نەوت بفرۆشێت. ئەگەر ئاسایشمان پارێزراو نەبێت، هیچ ژێرخانێك پارێزراو نابێت.
دەشڵێت، ئاسایشی گەرووی هورمز لە نەبوونی هێزەكانی ئەمریكادایە. زۆر جاریش دەڵێین دۆخی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی بەر لە جەنگ
ئێران نەوت نەفرۆشێت ناهێڵین کەس بیفرۆشێت
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوت بفرۆشێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە كەس ناتوانێت نەوت بفرۆشێت
No Comment! Be the first one.