چاویارنیوز _ محەممەد موخبیر راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەکە، لە ئەگەری راگرتنی گەشتەکانی ئێراندا، دەڵێت: گەشتی ئاسمانی، یان بۆ هەمووانە یان بۆ هیچ لایەک نابێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر ئێران لە فڕۆکەخانەکان بێبەش بکرێت، گەشتەکانی ناوچەکەش قەدەغە دەکرێن
راشیگەیاندووە، ستراتیژیی تاران روونە، گەشتی ئاسمانی لە ناوچەکە یان بۆ هەمووانە یان بۆ هیچ کەس نییە.
ئێران وەڵامی هەر هەوڵێک دەداتەوە کە رێگری لە گەشتی ئاسمانی ئێران بکات
لێپرسراوەکانی ئێران هەڕەشە لە هەر هەوڵێک دەکەن کە رێگریی بکات لە گەشتەکانی ئێران، ئێرانیش وەڵا دەداتەوە
No Comment! Be the first one.