چاویارنیوز _ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان باس لەوە دەکات، ئەمریکا خۆی لە شەڕی ئێران تێکشکاوە، کەچی داوای هاوکاریی لە کورد دەکات لە باشوور و خۆرهەڵات، با ئەمریکا خۆی شەڕەکە بکات.
باس لەوەدەکات، ئەمریکا لە شەڕی عێراقدا 34 دەوڵەت شەڕی بۆ کرد. لەشەڕی داعشیشدا 64 دەوڵەت یارمەتی ئەمریکای داوە. بۆ ئەفغانستانیش ناتۆ یارمەتی دا، بەڵام بۆ شەڕی ئێران هیچ وڵاتێک بارمەتی نەدا بە خودی ناتۆیشەوە.
وتیشی، ئێستا ئەمریکا تەنها بووەتەوە و مەسەلەکە ئیسرائیلە، کە ئەمریکای بچووککردەوە.
پێیشیوایە، مادام ترەمپ ئەو دۆخەی بەسەر ئەمریکا هێناوە، پێویستە بدرێتە دادگا، لەسایەی ترەمپدا ئەمریکای ئێستا ئەوەی پێش شەڕی داعش نییە.
ئەمریکا لەشەڕی ئێراندا تێکشکاوە
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئەمریکا تاوان دەخاتە ئەستۆی کورد
No Comment! Be the first one.