چاویارنیوز – بە گوێرەی هەواڵی یۆرۆنیوز فارسی، ترامپ داوا لە سەرۆکی چین دەکات کاریگەری خۆی لەسەر ئێران بەکار بهێنێت بۆ ناچار کردنی ئێران تا بگەنە ڕێککەوتن.
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە، مەبەستی ترامپ لەم داوا کارییەی لە چین بۆ کۆتایی هێنانە بەو ئاستەنگ و کێشانەی ئێران لە تەنگەی هورمز دروستی کردوون.
ئاژانسەکە ئەوەشی وتووە،بە هۆی ئەوەی چین نەوت لە ئێران دەکڕێت و چەکی پێ دەفرۆشێت دەتوانێت ئەو فشارە لە ئێران بکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە،چین ئارەزوویەکی ئەوتۆی نییە کێشەکە چارەسەر بێت؛چونکە سەرقاڵ بوونی ئەمریکا بە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست،وا دەکات فشارەکانی واشنتۆن لەسەر ناوچەی دەریای ئارام و تایوان کەم ببێتەوە.
ئەمریکا چین دەکات بە تکاکار بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران ڕێکی بخات
ترامپ داوا لە سەرۆکی چین دەکات کاریگەری خۆی لەسەر ئێران بەکار بهێنێت بۆ ناچار کردنی ئێران تا بگەنە ڕێککەوتن.
No Comment! Be the first one.