چاویارنیوز _ بەیانی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق و لێپرسراوانی هەرێم بۆ ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی رابەری باڵای پێشووی کۆماری ئیسلامیی کوردستان.
رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوانی ناوچەکە و خۆرهەڵات بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە عێراق پێشوازیی لە تەرمی ناوبراو بکات
وادەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی
لیژنەی باڵای یادکردنەوەی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران، خشتە و بەرنامەی فەرمی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، 13ـی حوزەیرانی 2026، لێژنەکە لە سێیەمین راگەیەندراوی فەرمی خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد، رێوڕەسمەکە لە نێوان 4 تا 9ـی تەممووزی 2026، لە شارەکانی تاران، قوم و مەشهەد بەڕێوەدەچن. لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە گەلی ئێران و لایەنگرانی کراوە کە بەشدارییەکی بەرفراوان لە رێوەرسمی بەخاکسپاردنەکە بکەن.
لیژنەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ رێوڕەسمێکی گەورە لەسەر هەردوو ئاستی جەماوەری و فەرمی دەستیپێکردووە، تاوەکو بە شێوەیەکی شایستە پڕۆسەی تەواو بکرێت.
لە 28ـی شوباتی 2026، لە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، عەلی خامنەیی رێبەری ئەوکاتی ئێران و چەندین بەرپرسی گەورە کوژران. هاوکات جەنگەکە بۆ ماوەی 39 رۆژ بەردەوام بوو، دواتر ئاگربەستێکی هەفتەیی راگەیەندرا و دواتر بۆ کاتێکی نادیار درێژ کرایەوە.
جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی و کولتووریی شارەوانیی تاران ڕایدەگەیەنێت، ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێ شاری ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و بەپێی وەسیەتەکەی خۆی، لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا بەخاک دەسپێردرێت.
محەمەد ئەمین تەوەکولی زادە، جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی و کولتووریی شارەوانیی تاران ڕایگەیاند: بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەر سێ شاری تاران، قوم و مەشهەد یەکلایی بووەتەوە. ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە ئامادەبوونی 15 بۆ 20 ملیۆن کەس لە ڕێوڕەسمەکەدا.
سەبارەت بە شوێنی بەخاکسپاردنەکەشی، ئەو بەرپرسەی شارەوانیی تاران ڕوونیکردەوە کە بەپێی وەسیەتی خۆی و ڕاسپاردەی کەسە نزیکەکانی، تەرمی خامنەیی لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت.
No Comment! Be the first one.