جام کوردی ـ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە ئەستۆی ئەمریکا، چ لە پێشێلکردنی ئاگربربەست دژی ئێران و چ لە پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن قەوارەی ئیسرائیلەوە دژی لوبنان.
لە کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەكەوە تا ئێستا، ئەمریکا بە پشتیوانیکردنی لە قەوارەی زایۆنی، پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەستەکەی کردووە، ئەویش لە ڕێگەی ئەنجامدانی هێرشی بەردەوامی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی لوبنان، کە بووەتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین هەزار هاووڵاتی لوبنانی، ئاوارەبوونی دوو ملیۆن کەس، و وێرانبوونی ژێرخان و ماڵ و حاڵی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە.
پێشێلکردنی ئاگربەستەکە لە سەرجەم بەرەکاندا، بەتایبەتی بەرەی لوبنان، و لەسەر ئاستە جیاجیاکان بەردەوامە.
سەرباری لێدوانەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی سەرەتای دوای ئاگربەستەکەدا سەبارەت بە هەوڵدان بۆ پابەندکردنی قەوارەی زایۆنی بە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی بۆ سەر لوبنان، بەڵام بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا چ لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە دژی ئێران و چ لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە لەلایەن قەوارەی ئیسرائیلەوە دژی لوبنان بەهۆی دەرئەنجام و شوێنەوارەکانی ئەم دۆخەوە، دەکەوێتە ئەستۆیڵ خۆی.
سروشتییە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە هەر شوێنێکدا بە پێویستی بزانێت، بە هەموو توانا و هێزی خۆیەوە و لەسەر بنەمای مافی ڕەوای خۆی، بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی دەکات.
No Comment! Be the first one.