چاویار نیوز – سی ئێن ئێن لەزاری سەرچاوە ئێرانییەکانی ئاگادار لە دانوستانەکان ڕایانگەیاندووە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دانوستانکارانی هەردوولا بگەنە ئیسلام ئاباد، ڕۆژی دووشەممەش کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێشتان لایەنی ئەمریکی و ئێرانی بەفەرمی وادەی کۆبوونەوکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
هاوکات، هەوڵەکانی پاکستان بۆ کۆکردنەوەی هەردوو لایەن بەردەوامن، خولی پێشووی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەبێ ڕێککەوتن کۆتایی هات، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولە پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستبهێنێت.
No Comment! Be the first one.